سه‌رۆكایه‌تی داواكاری ئه‌نقه‌ره‌ پەروین بوڵدان و سڕی سوڕەییا دەداته‌ دادگا

دوێنێ كۆنگرەی سێی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەچوو، لە وتارەكانیاندا پەروین بوڵدان، و سڕی سوڕەییا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ھەدەپە، سەركۆنەی ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین كردو ڕایانگه‌یاند :”سوپای توركیا لە ھێرشكردنە سەر عەفرین، خەڵكی سڤیلی كردووەتە قوربانی.
بە گوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ “سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری ئەنقەرە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپه‌ (پەروین بوڵدان) و پەرلەمانتاری بازنەی ئیستانبوڵی هەدەپە (سڕی سوڕەییا ئۆندەر) كه‌ بە هۆی لێدوانەکانیان ئۆپەراسیۆنه‌كانی سوپای توركیایان بۆسەر عەفرین سه‌ركۆنه‌ كردبوو “.

به‌ پێی زانیارییه‌كان جگە لە لێدوانەكانیان دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین، وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پەكەكە، لەنێو كۆنگرەكە بەرزكراوەتەوە، بۆیە لەسەر ھەردوو بابەت لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو سەركردەی ھەدەپە دەكرێت.

Back to top button