لە سلێمانی بەبەرچاوی حكومەتەوە فێل لە هاوڵاتیان دەكرێت

 

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە ئەنجومەنەكەیان دەكەن دانیشتنێكی نائاسایی ساز بكات بۆ رێگرتن لە چەند كۆمپانیایەك كە بەناوی جیاجیاوە، لە خاڵە سنورییەكانی (پەروێزخان و باشماخ) پارە لە گەشتیاران وەردەگرن.

(رەسوڵ عەبدوڵڵا ) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “لەئێستادا چەند كۆمپانیایەك لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان بە ناوی دڵنیایی و پشكنین و سۆنار و قەپان، سەرانە لە هاووڵاتیان و هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكان بە بڕی جیاجیا وەردەگرن، پێویستە رێگریان لێبكرێت و رێگەیان پێنەدرێت، ئەو كارە نایاساییە ئەنجام بدەن”.

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند:”دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی نائاسایی خۆی بۆ ئەو حاڵەتە سازبكات و چیتر رێگەنەدات بە پسوڵەی نافەرمی، سەرانە لە هاووڵاتیان و گەشتیاران وەربگیرێت، كە داهاتەكانی بۆ حكومەت ناگەڕێتەوە”.

Back to top button