شیروان زرار : ئهركی حكومهت و پهرلهمانی كوردستانه لهگهڵ لایهنه سیاسیهكان و فراكسیۆنهكان رۆژی ههڵبژاردن دیاری بكهن
(شیروان زرار) وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” ئەركی حكومەتە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بكات بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەكان، ئەركی پەرلەمانیشە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببێتەوە بۆ یەكلایكردنەوەی پرسەكە”.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:” یەكلایكردنەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان پەیوەندی بە حكومەت و پەرلەمانەوە هەیە نەك كۆمسیۆن، چونكە ئێمە داواكاری و ئامادەیی خۆمان بەهەموو لایەك راگەیاندوە، دەسەڵاتی دیاریكردنی وادەكەش لەئەستۆی ئێمەدا نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی گرنگە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، جێبەجێكردنی داواكاریەكانیانە لەرووی دابینكردنی كات، بودجە و پاڵپشتی حكومەت و پەرلەمانە بۆپاكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
روونیشیكردەوە،”هەر وادەیەك كە دادەنرێت بۆ كۆمسیۆن ئاساییە، بەمەرجێك 105رۆژ لەبەردەم كۆمسیۆندابێت، پێش ئەو وادەیەش دەبێت سەرجەم دواكاریەكانیانی دیكە جێبەجێبكەن، ئەوكات دەتوانن ئامادەكاری تەواو بۆ هەڵبژاردنەكان بكەین”.