لاهور جەنگی: سەدان ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ سڕینەوەی بەڵگەنامەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە سۆشیال میدیا
دوای ئەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووكیان داگیركرد, لە كاتی داگیركردنی كەركووك و دوزخورماتوو سنوری خانەقین, دەیانگرتە ڤیدیۆی ساتی رادەستكردنی كەركووك و توڕەییەكانی خەلكی لە خیانەتی گرووپی یەكێتی لە یوتوب و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو بویەوە, ئێستا بۆ شاردنەوەی بەڵگە لەسەر خیانەتەكە سەدان ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ سڕینەوەو ریپۆرتكردنی ڤیدیۆكانی نێو یوتوب و فیسبوك .
خواكوڕك لە سەرچاوەیەك زانیویەتی كە لە ئێستادا لاهورجەنگی سەركردەی گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی, دەیان گرووپی بچوكی پێكهێناوە بۆ سرَینەوەو ریپۆرتكردنی ڤیدیۆو بەلگەنامەكانی پەیوەست بە خیانەتی 16ی ئۆكۆتبەر.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی:” هەر ڤیدیۆیەك یان بەلگەنامەیەكی خیانەتەكە لە لایەن چەندین گرووپی 40 كەسی ریپۆرتدەكریێن, بەم رێگایەش دەتوانرێن ڤیدۆیەكە لەناو ببرێت, هەروەها چەندین گرووپی تەكنیكی و شارەزای تەكنەلۆژیای دروست كردووە بۆ سڕینەوەو لە ناو بردنی ڤیدیۆكانی نیشاندانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لە یوتوب, كە بۆ هەر گرووپێك چەندین ملیۆن دینار تەرخانكراوە بەبەردەوامی كاردەكەن.
ئەو سەرچاەوەیەی خواكوڕك گوتیشی:” لاهور جەنگی لە رێگای كەسێكی نزیكی خۆی بە ناوی (سەرتیپ) راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو هەولانەیان دەكات.