ئەمریکا: لەهەر کوێ کێشە هەبێت ئێرانی لەپشتە
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەر کێشەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت هۆکارەکەی ئێرانە.
ماتیس ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی وڵاتانی سوریا،لوبنان و یەمەن دەستوەردانەکانی ئێران و هاوکاریەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ میلیشیاکانی وەک حزبوڵاو حوسیەکان.
تایبەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ماتیس وتی مانەوەمان تەنها بۆ کۆتایی هێنانە بە داعش و نامانەوێت جەنگ لە دژی ئەسەد بکەین.