خۆت له‌م خواردنانه‌ بپارێزه‌ رزگارت ده‌بێ له‌ قه‌ڵه‌وی

له‌ ئێستادا زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێین و ده‌یانه‌وێت كێشی خۆیان دابه‌زێنن و  هەوڵی ببۆ ده‌ده‌ن، بۆ ئەمەش چەندین ڕێگە ده‌گیرێته‌ به‌ر، بەڵام باشترینیان ئەوەیە کە دوور بکەونەوە لەم خواردنانە چونکە هۆکاری سەرەکین بۆ قەڵەوبوون.”

خواردنه‌كانیش بریتین له‌:-

 

-.هەویرەمەنیەکان:بەهۆی ئەوەی لە ئارد دروست دەکرێت ئاردیش ڕیژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە، دەبێتە هۆی زیادکردنی کێشی مرۆڤ.

-.خواردنەوە گازییەکان:ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە بۆیە زیانی هەیە.

-.پیتزا:بەهۆی ئەوەی لە دروست کردنیدا ئارد و پەنیر بەکاردەهێنرێت و وەک ئاماژەمان پێدا ئەم دوو خواردنە زیانی هەیە بۆیە باشتر وایە پیتزاش کەم بخۆین.

-.پەنیر:ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە کە زیانی هەیە و دەبێتە هۆی زیادبونی کێش.

-.پەتاتەی سورەوکراو:بەهەمان شێوەی پاستا ڕێژەیەکی زۆر ڕۆن هەڵدەگرێت بۆیە زیانی هەیە و باشتر وایە کەم بخورێت.

 

-.نەستەلە:ئەگەر چی نەستەلە سوودێکی زۆری هەیە و ڕیژەیکی زۆر لە کانزاکانی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زیانی هەیە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی مرۆڤ چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە.

-. پاستا:هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدانیە بەڵام ئەو ڕۆنە بەڕیژەیەکی زۆر هەڵدەمژێت کە تێێدەکرێت لەکاتی ئامادەکردنیدا بۆیە باشتر وایە بە کەمی بخورێت.

Back to top button