له كه‌ركوك به ئارپیجی له دژه‌تیرۆری عێراق درا
شه‌وی رابردوو له شاری كه‌ركوك، چه‌ند چه‌كدارێكی خۆبه‌خش، به ئارپیجی هێرشیان كرده سه‌ر دژه‌تیرۆریی عێراقی و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه درووستبوو.”
به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێك كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پۆلیسی كه‌ركوك بڵاوكراوه‌ته‌وه.” شه‌وی رابردوو 12/2/2018 به ئاربیجی هێرشكرایه سه‌ر دژه تیرۆری عێراق، و تا ئێستاش زیان و لێكه‌وته‌كانی دیار نین، به‌ڵام ئه‌مه بۆ جاری چه‌نده‌مینه خه‌ڵكی شاره‌كه، هاتنی ئه‌و هه‌مو هێزه له شاره‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رۆژ به رۆژیش كێشه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، هاتووه.” كه له پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ درووستبووه، شه‌ڕێكی توند روویداوه و هه‌ردوولا له یه‌كرتیان داوه به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ زیانێك دیار نیه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له پاش خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه باڵێكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی، ئه‌نجامیاندا و ده‌ستی بێگانه‌یان هێنایه ناوچه كوردستانییه‌كان و شاری كه‌ركوك، و هێزه‌كانیان كشانده‌وه، له ئێستادا خه‌ڵكی كورد له شاره‌كه ده‌ربه‌ده‌رده‌كرێت وئارامی شار نه‌ماوه و رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی كووشتن رووده‌ده‌ن و كورد له‌و شاره هیچ بۆچوون و پێشنیارێكی لێ وه‌رناگیرێت به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته مه‌زنه و خه‌ریكه كورد ده‌بێته كه‌مینه.
ئه‌وه‌ی ده‌زاندرێتیش.” له پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه خیانه‌تێكی گه‌وره له كه‌ركوك و كوردستانیان كرا، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریی عێراقی له‌ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) له‌شاری كه‌ركوك جێگیركران.