ئه‌‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی روسیا جوڵاندنی هێزه‌كانی ناتۆی لێكه‌وته‌وه‌

خواكوڕك

دوێنی یه‌ك شه‌ممه‌ 18/9/2016 پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی دۆما به‌ڕێوه‌چوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارته‌كه‌ی پوتین ده‌نگی زۆری به‌ده‌ستهێنا و سه‌ركه‌وتنی خۆی راگه‌یاند. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مرۆ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی به‌ڵگه‌یی له‌سه‌ر خروقات و ته‌زویركردنی ده‌نگه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پوتین بڵاوكرانه‌وه‌ و رای گشتی ئه‌و وڵاته‌ و جیهانی له‌باره‌وه‌ هێنایه‌ ده‌نگ.

به‌هۆی گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پوتینه‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئاژه‌ و توندوتیژیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ زیاتر ببێت، هه‌رئه‌مرۆش سێپتەمبەر پیتەر پاوڵ، سەرۆکی کۆمیتەی سەربازی ناتۆ رای گەیاند، چوار هێزی ئامادە کە پێکهاتوون لە چەندین نەتەوەی جیاواز لە سنووری پۆڵۆنیا و ناوچەی بالتیک جێگیر دەکرێن و ئامانج لە جێگیرکردنیان تەنیا مەشق و راهێنان نییە، بەڵکو ئەگەر پێویست بکات، سەرەکیترین ئامانجیان رووبەڕوو بوونەوەیە لەگەڵ رووسیا.

ماوەی دوو ساڵە پێوەندی نێوان یەکێتی ئەوروپا و رووسیا بەهۆی مافی خاوەندارێتی ناوچەکانی باڵتیک و پۆڵۆنیا لەلایەن رووسیاوە گرژی تێ کەوتووە، و رۆژنامەی “واڵ ستریت جۆرناڵ” ئاشکرای کردووە، تا کۆتایی ساڵی 2016 ئەو جوار هێزە سەربازییە لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن و ژمارەی ئەو هێزانەی بە چوار هەزار سەرباز مەزەندە کردووە.

Back to top button