دەیان نوسەرو ڕۆشنبیری دیار داوای گۆڕینی ڕژێمی ئێران دەکەن

 
لە ڕاگەیانراوێکدا دەیان کەسایەتی و نوسەرو ڕۆشنبیری ئێرانی داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان دەکەن.
 
لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە واژۆی ئەو کەسایەتیانەی لەسەرە،داوا دەکەن کۆتایی تاکڕەوی و چەوساندنەوەی نەتەوەکانی ئێران بهێنرێت،جیا لەوە داوای ڕاپرسی دەکەن بۆ دیاری کردنی شێوازی داهاتوی حوکم لەو وڵاتە چونکە وایدەبینن ئەو دەسەڵاتەی ئێستا نوقمی نادادی و فەساد بووەو توانای باش کردنی لەدەست داوە.
 
لەبەشێکی دیکەدا ئاماژە بە فەشەلی دامەزراوەکانی دادگاو پارلەمان کراوە کە کەسانی نا بەرپرس و جاهیل بەڕێوەی دەبەن،دواتر داوای مافی چارەی خۆنوسین دەکەن بۆ گەلانی دیکەی ئێران.
Back to top button