سكای نیوز: گه‌نده‌ڵی 450 ملیار دۆلار زیانی به‌عێراق گه‌یاندووه
كه‌ناڵی سكای نیوز ئاشكرایی ده‌كات،بەهۆی بڵاو بوونەوەی گەندەڵییەوە، 450 ملیار دۆلار زیان بەر خەزێنەی دەوڵەتی عێراق کەوتووە و كه‌ناڵه‌كه كه له راپۆرتێكدا باسی زیانه دارایه‌كانی عێراق له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات ئاشكرای ده‌كات كه به پشت بەستن بە راپۆرتێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە رێژەی پارەی بەهەدەردراوی عێراق لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا لە گەندەڵیدا، 450 ملیار دۆلار بووە.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2016 راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، عێراق له پله‌ی چواره‌می گهندهڵیترین وڵاتانی جیهان بووه، له‌و ساڵه”.
پاش رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه زیانی عێراق له گه‌نده‌ڵی دا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار له جیهان كه به چواره‌م ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ داده‌نرێت و زیانه‌كه‌ی 450 ملیار دۆلار بووه، ئه‌م پاره‌یه بە تایبەت لە گرێبەستە وەهمییەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە.