بزانه‌ ئه‌م كچه‌ ئه‌كته‌ره‌ چ سوپرایزێكی هه‌یه‌

كچه‌ ئه‌كته‌رێكی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دا وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا له‌ سوپرایزێكی هه‌بوو”.

سامڕه‌ند كچه‌ ئه‌كته‌رێكی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دا وێنه‌ی خۆی و پیاوێكی بڵاو كردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تی”سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم قبووڵ بفەرموون، ڤالانتاین پیرۆز بێت، لەگەڵ کامەران گیان، ھاوسەری شیرینم، سوپرایز”.

ماوه‌یه‌كه‌ باس له‌ جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناو رابه‌ر ده‌كرێت، كه‌ هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیا بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  سامڕەند لەم بارەیەوە ھیچ لێدوانێکی نەدا، بەڵام ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە، ئاشکرا بوو کە لە ھاوسەری یەکەمی جیا بووەتەوە و دووبارە ھاوسەرگیری کردووەتەوە.

سامڕەند دارا، ئەکتەری بەرنامەی شانۆیی بەزمی بەزم بوو، بەڵام پاشان بەھۆی کاری پێشکەشکارییەوە، وازی لە بەرنامە شانۆییەکە ھێنا، پاشان وازی لە کاری پێشکەشکاریش ھێنا و ماوەیەکە لە کاری ھونەری، دوور کەوتووەتەوە.

 

Back to top button