سلێمانیش بۆ دواجار گه‌یشته ئه‌م باوه‌ره كه عه‌بادی مووچه نانێرێت
ئه‌مرۆ 13ی 2ی 2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ” ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی” په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌غدا كرد كه به‌هه‌ردوو زمانی ” عه‌ره‌بی و كوردی ” خوێنرایه‌وه، تێدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمانی داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات و گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵبگرێت”.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا به ئاماده بوونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه، رایگه‌یاند”به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ینین ده‌رگای قوتابخانه‌كان داده‌خرێن و خزمه‌تگوزارییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه و مه‌ترسی ئهوهشیمان هه‌یه له داهاتوودا دامه‌زراوه حكومییه‌كانی دیكه‌ش دابخرێن، بۆیه به پێویستمان زانی، له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران به حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی داوه، په‌یامێك ئاراسته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكه‌ین،هه‌روه‌ها گووتی، به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێین: “ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌م په‌یامه ئاراسته‌ی ئێوه ده‌كه‌ین و په‌یوه‌سته به‌و به‌ڵێنانه‌ی خۆت داوته له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی و مافی جووتیارانی هه‌رێم و به‌رده‌وام له كۆنگره‌ی میدیایی هه‌فتانه‌ی خۆتدا قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كه‌یت و به‌ڵێنت به گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان و جیهانداوه كه گه‌لی كوردستان برسی ناكه‌ن”.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشی گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای برسیكردن، هه‌موو لایهنهكانت نیگه‌ران و بێ هیوا كرد، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاساوی وردبینی ناوی فه‌رمانبه‌ران، بونه‌ته هۆی نه‌مانی متمانه له‌نێوان كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی، ده‌شلێـ”سیستمی بایۆمه‌تری شێوازێكی گرنگه بۆ وردبینیكردن له ناوی فه‌رمانبه‌ران، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه عێراقین و خاوه‌ن مافی یه‌كسانین له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، داواكارین په‌له بكه‌ن له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، چونكه زۆر گرنگه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویسته و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشن و نه‌خۆشی قورسیان هه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویستیان به چاره‌سه‌ره “.