ئەمریکا ئەردۆگانی توشی هیستریا کردووە
دوای ئەوەی ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕی دووسەد ملیۆن دۆلار هاوکاری ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات،ئهردۆگان داوا دەکات ئەمریکا هاوکاریەکانی بۆ هەسەدە ڕابگرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە ئاردۆگان لە وتارێکدا جارێکی تر داوای کرد کە واشنتن دەست لە هاوکاری کوردانی سوریا هەڵگرێت و هاوکات داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کرد ڕازی نەبن پارەی ئەوان بدرێتە چەک بۆ هێزە کوردیەکانی سوریا.
وێڕای ئاگادارکردنەوەو ناڕەزایەتیەکان چەند هەفتەیە سوپای تورکیا کەوتۆتە پەلاماردانی هەرێمی عەفرین و نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات.