ده‌ستڕێژی گولـله به‌سه‌ر ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی گه‌رمیان ده‌كرێت
خواكوڕك
شه‌وى رابردو لە کەلار ته‌قه له‌ماڵی عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی گه‌رمیان ده‌كرێت، و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی فه‌رمانی لابردنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
عه‌مید عه‌لی محه‌مه‌د شاسوار، ناسراو به عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی گه‌رمیان، جه‌ختى له‌هه‌واڵه‌كه كرده‌وه و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، دره‌نگانێكى شه‌وى رابردو، ته‌قه‌كراوه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مدا و خۆشبه‌خته هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان به خواكوڕكی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه و نامه بێزاركه‌ره‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی نزیك له هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بۆ كاك عه‌لی به به‌رده‌وامی دێت و ئه‌م رووداوه‌ش چاوه‌ڕوانكراو بووه به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیار.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نانوێنین و رێز له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كوردستان و خودی ناو یه‌كێتی و ناوچه‌كه ده‌گرین و نایه‌ڵین ئاژاوه و په‌شێوی زیاتر روو له‌ناوچه‌كه‌مان بكات.