عه‌دنان كه‌ركوكی: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە گوللەی (ئاڕ پی جی) ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگاكانی پارتی

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک- گەرمیان، ڕایگەیاند:” درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە گوللەی (ئاڕ پی جی) ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگا داگیرکراوەکەی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، بەڵام لەناو بارەگاکەدا ھیچ زیانێکی گیانی بەر کەس نەکەوتووە”.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك -گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند :”لە نزیک بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، ھامەرێکی ھێزە عێراقییەکانی لێ بووە، کاتێک بە ئاڕاستەی بارەگاکە تەقە کراوە، گوللە (ئاڕ پی جی)یەکە بەر ئەو ھەمەرە کەوتووە و بەو ھۆیەشەوە دوو کەس بریندار بوون ، پاسەوانانی ئەو بارەگایە کە سەر بە هێزەکانی عێراقن، وەڵامی ئەو چەکدارانەیان داوەتەوە و بەرەو ئاسمان تەقەیان کردووە”.

ڕوونیشیکردەوە: “دوای 16ی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بارەگاکەیان داگیر کرد، بەڵام دواتر مەعەن سەعدی وەک فەرماندەیەکی سەربازی بارەگاکەی کردووە بە شوێنی هێزەکەی خۆی”. گوتیشی: “زیندانێکی نهێنییان لە نێو ئەو بارەگایە دروست کردووە و خەڵکی تێیدا زیندانی کراون”.

Back to top button