بهوێنه..پۆلیسی گهرمیان باندێكی ترسناكی دهستگیركرد
پۆلیسی گهرمیان له بارهی دهستگیركردنی باندێكی دزهوه، راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت.” كه باندێكی دزمان دهستگیركردووه كه رێیان له خهڵك دهگرت و دزییان دهكرد و خهڵكیان دهرووتانهوه.”
له راگهیاندراوێكی پۆلیسی گهرمیان كه كۆپیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتووه و تێێدا هاتووه.” كه ئێوارەی رۆژی یهك شهممه 11/2/2018، توانیان باندێكى دزی دەستگیربکەن لەسەر ڕێگای سەرقەڵاـ کەلار كە ڕێگەیان لەهاوڵاتیان گرتووەو لەو کاتەدا لەلایەن هێزەکانمان دەست بەجێ ئەو باندە دەستگیرکران و دەستیش گیرابەسەرسەرجەم كەرەستەكانياندا.
له راگهیهندراوهكهی پۆلیسی گهرمیان ئهوهش هاتووه.” كه دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن هێزەکانمانەوە کەماوەیەکە لەناوچەکانی نزیک بەقەزای کفری لایەن ژمارەک کەسی نەناسراوەوە ريگری لە هاوڵاتیان دەكةن و پارەو کەرەستەکانیان لێ دەدزن ،دوای كۆكردنەوەى زانیاری بنکەی پۆلیسی ناحییەی سەرقەڵاو بەشی پۆلیسی کفری ئێوارەی ( یەک شەمە 11ی شوبات ) توانیان باندێكى دزی دەستگیربکەن لەسەر ڕێگای سەرقەڵاـ کەلار كە ڕێگەیان لەهاوڵاتیان گرتووەو لەو کاتەدا لەلایەن هێزەکانمان دەست بەجێ ئەو باندە دەستگیرکران و دەستیش گیرابەسەرسەرجەم كەرەستەكانياندا كە بريتين لە:
-ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان
ـ ماتۆڕسکیلێک
ـ سێ چەکی چۆری کڵاشینکۆف
تۆمەتباران بریتین لەچوار کەس بەناوەکانی(ڕ.ع.ع)و(ڕ.ع،ع)کەبران (ڕ.خ.س)و(ڕ،خ،س)کە برای یەکترن و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کفری بەپێی ياساي سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە ولەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.