چی بەسەر جه‌سته‌تدا دێت کاتێک ساوەر دەخۆیت؟

ساوەر كە لەگەنمی هاڕاو دروستدەكرێت، یەكێكە لەخواردنە بەتامەكان و لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەكاردێت، ئەم خۆراكە كە لەخانەی دانەوێڵەكانە، بەبڕوای پزیشكەكان چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ لەشی مرۆڤ.

سوودەكانی ساوەر بریتین له‌:-

1- ساوەر دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكانی (ئەی و دی و ئێچ).

2- ماددە كانزاییەكانی وەك ئاسن و فسفۆڕ و مەنگەنیزی تێدایە.

3- سەرەڕای ئەوەی دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان، چەندین ماددەی بەسودی تری خۆراكی تێدایە.

4- ئەم دانەوێڵەیە كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و مرۆڤ لەتوشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.

5- پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە ساوەر دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەیە بەتایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن و مەمك، هەروەها دژی نەخۆشی شەكرەیە.

6- ساوەر كێشەكانی هەرس ناهێڵێت و ڕێگریشە لەتوشبوون بە ئازاری گەدە، كۆلیسترۆلی خوێنیش كەمدەكاتەوە.

7- توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو كەسانەی لەژەمە خۆراكیەكاندا ساوەر دەخۆن، ئەگەری زیادبوونی كێشیان كەمە.

8- سەرەرای ئەوەی ئەو كەسانە دوور دەبن لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ئاوسانی شادەمارەكانی دڵیان كە هۆكارن بۆ توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ، هەروەها لێدانەكانی دڵیش ڕێكدەخات.

ئەم خۆراكە بەجێگرەوەی سەرەكی برنج دادەنرێت، هەروەها دەتوانرێت لەبری برنج سودی لێوەربگیرێت، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكەن، كە سودەكانی ساوەر لە برنج زیاترە.

ئەم خۆراكە جگە لەوەی وەك برنج لێدەنرێت، هەروەها دەشتوانرێت كوبە و كفتەی لێ دروست بكرێت.

Back to top button