سلێمانی…پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی،رایدهگهێنێت.” كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك له نێو باره‌گایی حزبه‌كه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.”
له‌و باره‌وه رائید (ئیقبال موحه‌مه‌د) گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی سلێمانی، رایگه‌یاند.” كه شه‌وی 12/13 ـی شوباتی 2018 ئاگاداركراینه‌وه كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی ئێران به چه‌كی كڵاشینكۆف له‌ناو باره‌گای حزبه‌كه‌یاندا له گوندی زڕ گوێز كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه پێشمه‌رگه‌كه ناوی (ف،ش،پ) و له دایكبووی 1991 بووه‌و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كی رووداوهكهداو په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.