ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گایی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك جارێكی تر هێنرایه خواره‌وه
پاش داگیركردنی شاری كه‌ركووك له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌رێگای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌رچی ئاڵای كوردستان هه‌یه له كه‌ركووك هێنرایه خواره‌وه، هه‌موو باره‌گا حزبیه‌كانیش ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر هێنرایه خواره‌وه، بۆ جارێكی تریش میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ئاڵایی كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گایی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك هێناخوارهوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت رۆژانه یه‌كێتی شه‌رمه‌زار ده‌كرێت و مانه‌وه‌یی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك بەڕاستی مایه‌ی شه‌رمه”.
پاش ئه‌وه‌ی ئاڵایی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك هێنرایه خواره‌وه، جارێكی تر یه‌كێتی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی داناوه، به‌ڵام جارێكی تریش هێزه‌كانی میلیشیایی حشدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایی مكته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئاڵاكه‌یان پێهێنا خواره‌وه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌پێی رێنمایی حشدی شه‌عبی له‌ئێستادا ده‌بێت باره‌گاكانی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، ته‌نها ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه و له‌سه‌ر فه‌رمانی حشدی شه‌عبی بۆیان هه‌یه ته‌نها سێ پاسه‌وان له‌ناو باره‌گا هه‌بێت و هه‌رسێ پاساوانیش ته‌نها یه‌ك چه‌كیان پێی بێت و دوانه‌كه‌ی تریش بۆیان هه‌یه دار هه‌ڵگرن”.
پاش زیاتر له چوار مانگ له داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایان حشدی شه‌عبی، یه‌كێتی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر كه‌ركووك هه‌ڵكرد، به‌ڵام پاشان ئاڵاكه‌یان جارێكی تر هێنرایه خواره‌وه، پێیان گوتراوه، جارێكی تر ئاڵایی كوردستان هه‌ڵكه‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان”.
چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان كه دوێنێ سێ شه‌ممه، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هێنرایه خواره‌وه، ده‌لێ”مانه‌وه‌یی یه‌كێتی بۆته جێگای شه‌رم له‌كه‌ركووك، چونكه هه‌ر دوایی یه‌ك كاتژمێر له هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئاڵاكه هێنرایه خواره‌وه، وه پێشیان گوتن كه نابێت جارێكی تر ئاڵایی كوردستان هه‌ڵكه‌ن، هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌شلێن”مانەوەی یەكێتیی لە كەركووك بەو شێوەی ئێستا ئابڕووچونێكی گەورەیە بۆ ئەو حزبە و بەرپرسەكانیان، ئێستاش كە ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانیان نییە، بەڕاستی ئەمەش شەمەرمە”.