وتاری عه‌بادی له‌كاتی سواڵكردن

ئه‌مرۆ 14ی 2ی 2018 سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له گوتاره‌كه‌ی دا جارێكی تر دژی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستایه‌وه، ناوی هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنا و له‌بری ئه‌وه باكوور و پارێزگاكانی به‌كار هێنا”.
له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی گوتاره‌كه‌ی له‌كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت، عه‌بادی رایگه‌یاند”ئێمه هێشتا به‌ده‌ست بیرۆكراسیه‌تی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنین و به جددی كار بۆ نه‌هێشتنی ده‌كه‌ین، یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراقیش باشترین یاسای وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كه‌یه، گوتیشی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له به‌سره و زیقار و به‌غدای خۆشه‌ویست و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و له‌وێشه‌وه بۆ پارێزگاكانی باكووری ئازیز له كوردستانی عێراق به‌رده‌سته و داوا له دڵسۆزان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌و ده‌رفه‌تانه‌دا بكه‌ن”.
هه‌ر له‌و گوتاره‌ی دا كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك سیاسه‌تێك گرتوویته به‌ر بۆ سرینه‌وه‌ی كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت وه‌ك پارێزگاكانی باكوری عێراق ناوی بهێنێت، چه‌ندین جاریش ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی به‌كار هێناوه”.