په‌رله‌مانتارێكی نزیك له عه‌بادی نهێنیه‌كی مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی نه‌هێشتنی كوردستان
جاسم به‌یاتی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی مووچه و بودجه‌ی كوردستان و رایدهگهێنێت، كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی لایانه سیاسیه‌كان جگه له پارتی و یه‌كگرتوو، لایانه‌كان هاوهه‌ڵوێست بوونه له‌سه‌ر نه‌مانی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقێكی دیموكراتی و په‌رله‌مانی”.
جاسم به‌یاتی كه په‌رله‌مانتارێكی نزیك له عه‌بادی، له لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه، پاش سه‌ردانی وه‌ڤدی هه‌رسێ لایانی ” گۆران و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح” پاشان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له بافل تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید، ئه‌وه‌یان له قسه‌كانی ئه‌و لایانانه به‌دی كردووه، كه هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ عه‌بادی له‌سه‌ر نه‌مانی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وان ئه‌وه بووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مایی عێراقێكی دیموكراتی و په‌رله‌مانی بێت، به‌شێوه‌یه‌ك مافی سیاسی ئه‌وان له عێراقی دوای فیدراڵی پارێزراو بێت، ده‌لێت ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی عه‌بادی نیه، له‌باره‌ی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌روه‌ها به‌یاتی ده‌شلێـ” سێ لایانهكه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دا پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ به‌رهه‌م ساڵح به‌ده‌ست بهێنن و هاوپه‌یمانی بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێــ” ئه‌وه‌مان به‌دی كردووه، كه سێ لایانهكه هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، هاو بۆچوون بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق وه‌ك پارێزگا باكوری عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، ده‌لێت دوا ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له بافل تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحیدیش هاوبۆچوونی سێ لایانهكه بوونه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نزیك له عه‌بادی ده‌شلێـ” ته‌نها پارتی و یه‌كگرتوو و چه‌ند كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتی، دژی ئه‌وه‌ن، ئێستاش له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پارچه‌كردنی عێراق دان، به‌ڵام ئه‌و لایانانه، دژی ئه‌و بۆچوونه‌ن و ئێستاش هاوبۆچوونن له‌گه‌ڵ عه‌بادی بۆ كۆتایی هێنان به‌هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك پارێزگای باكوری عێراق”.