پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 14ی 2ی 2018 له كۆنگره‌ی كوێت تایبه‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوا له هه‌ولێر و به‌غدا كرد، په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بده‌ن و كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن”.
گوتێرێس هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌ی دا گوتیشی بەشێک لە ئاوارەکان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بۆیە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەتی عێراق بێت”.
هه‌ر له كۆنگره‌ی كوێت بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتاری خوێندەوە و، تییدا داوای لە هەولێر و بەغدا کرد، پەیوەندییەکانی نێوانیان بەرەوپێشەوە ببەن و کێشەکانی نێوانیان چارە بکەن، گوتیشی” پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق، کاریگەریی زۆری لەسەر رووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕۆیی لەو وڵاتەدا دەبێت”.