نهێنیه‌كی ترسناكی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی باپیر بۆ ئێران ئاشكرابوو
خواكوڕك
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته تاران و دوای ئاشكرابوونیشی، میدیاكانی ئه‌و حزبه هه‌واڵه‌كه‌یان وه‌كو سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویانكرده‌وه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه عه‌لی باپیر كه‌سایه‌تیه‌كی بچووكی لای به‌رپرسانی ئێرانی هه‌یه، ته‌نها له‌كاتی جوڵه‌پێكردن و ئه‌نجامدانی كرده‌وه و چاڵاكیه‌كی سیاسی به‌و جۆره داوه‌تی ئێرانی ده‌كه‌ن، پێده‌چی ئه‌مجاره‌ش بۆ ئاژاوه‌گێڕی و نائارامیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی سلێمانی بانگیان كردبێت.
هه‌روه‌ها چاودێران دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هۆی نزیكی زۆر له ئێران هه‌میشه به‌شێك بووه له‌و هێڵه گشتیه‌ی ئێران و ئه‌و ره‌وته‌ی شیعه له جیهاندا دیاریان كردووه، و ڕه‌نگه ئه‌مجاره‌ش به هۆی بڕینی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌تانكه‌ر بۆ ئێران ده‌رۆیش، ئه‌و وڵاته بیه‌وێت جوڵه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی به عه‌لی باپیر بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ئاماده‌كاریه‌ك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێك له یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و سلێمانی، به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كان ڕه‌نگه ئه‌م سێ لایه‌نه به‌یارمه‌تی ئێران له رێگه‌ی فشاره‌كانیانه‌وه، بیانه‌وێت به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندی و ئیمتیازات بۆ خۆیان و سه‌ركرده‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه به‌تایبه‌ت هه‌وڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئێستای نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ناردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتبه‌ری كوردستان و دووباره فرۆشتنه‌وه‌ی به ئێران له رێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه.