سبهی یهكێتی بۆ ئهنجامدانی كۆنگره كۆدهبێتهوه
بڕیارە كاتژمێر11ی پێشنیوەڕۆی سبەی 15ی شوباتی 2018، لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، لەهۆڵی شازاد سائیب لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆبوونەوەی نێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بەڕێوەبچێت و پرسی كۆنگرەو دیاریكردنی رۆژی كۆنگرە یەكلایبكرێتەوە .
رۆژی 12ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ناوەندی كۆبوویەوەو سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی یەكێتی و بەستنی كۆنگرە، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی كۆبونەوەكە، بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی لەرۆژی 15ی شوباتی 2018، ئەنجام بدرێت و لەو كۆبوونەوە هاوبەشەدا پێكەوە بڕیار لەسەر رۆژی بەستنی كۆنگرە بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی ناوەندی نوسراوی رەسمی ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتی كردوە.
ماوهیهكی زۆره یهكێتی سهرقاڵی ئهوهیه كاتێك بۆ ئهنجامدانی كۆنگره دیاری بكرێـ بهڵام بههۆی كێشه ناوخۆییهكانی ئهو حیزبهوه تا ئێستا نهتواندراوه بهتهواوی بڕیارێكی دروست و كۆتا بۆ رۆژی كۆنگرهی حیزبهكهیان بدهن .