كونسوڵی گشتی فەڕەنسا : ئەوانەی باس لە ڕاگرتنی پێدانی فیزا دەكەن هیچ بنهمایهكی راستی نییه
كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت هەواڵی وەستاندنی پێدانی فیزا بە هاوڵاتیانی كوردستان دورە لە ڕاستیەوە و ساڵانەش 10 هەزار فیزا دەدرێت بە خوازیاریانی گەشت بۆ فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستانەوە.
دومینك ماس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ” ئەوانەی باس لە ڕاگرتنی پێدانی فیزا دەكەن لە كونسوڵخانەی هەولێر دەیانەوێت چاوبەست بكەن و بنەمای ڕاستی نیە و ساڵانە لانی كەم 10 هەزار فیزا دراوە”.
ههروهها گوتیشی” ڕیژەی داواكردنی وەرگرتنی فیزا لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ فەڕەسنا بەشێوەیكی بەرچاو زیادی كردووە و كۆمپانیاكانیش فیزا وەردەگرن”.