وه‌زاره‌تی ناوخۆ : بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌درێت

 

به‌پێی فه‌رمانی ژماره‌ (3)ی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ڕۆژی 24ی 1ی 2018 له‌وه‌قایعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێنمایی ژماره‌ (3)ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به‌ڕێكخستنی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك، هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار، بڕی (100) هه‌زار دینار له‌هه‌ر كه‌سێك وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ر له‌ڕێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك، بڕی (60) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
له‌ڕێنماییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌دوای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌، له‌ماوه‌ی (90) رۆژدا مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك نوێبكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی داواكردنی نوێكردنه‌وه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ نوێنه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن له‌خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.

Back to top button