خالید دۆسكی : سەرقاڵی دەركردنی چەند رێنماییەكین بۆ تەلەفزیۆن و رادیۆكان
لەبارەی داخستنی ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوە دەدات و راشیدەگەیەنێت: سەرقاڵی دەركردنی چەند رێنماییەكین بۆ تەلەفزیۆن و رادیۆكان.
(خالید دۆسكی) وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری داخستنی ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داخستنی ئەو كەناڵانە كارێكی یاسایی بووەو چەندین ساڵە مۆڵەتەكانیان نوێ نەكردووەتەوە.
وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم دهڵێت :” هەر كەناڵێكی راگەیاندن مۆڵەتەكەی نوێكردەوە دەتوانێت دەستبكاتەوە بە پەخشی ئاسایی خۆی”.
بۆ چاودێریكردنی كەناڵەكان لەبارەی پیشاندانی دراماو بەرنامەی بیانی ئاشكرای كرد:” راگەیاندن لەكوردستان ئازادەو ئازادانەش كاری خۆیان دەكەن، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دەركردنی چەند رێنماییەكین بۆ تەلەفزیۆن و رادیۆكان لەبوارەجیاجیاكاندا كە دراماكانیش بەشێك دەبن لەو رێنماییانە تا بەشێوەی باشتر نمایش بكرێت”.