شوان داودی: بۆیەكەم جار چەند نهێنیەك لە بارەی 16ـی ئۆكتۆبەر ئاشكرادەكات

 

دوای ئەوەی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەر كەركووكیان داگیركرد, ئێستا كەركووك ناوچە داگیركراوەكانی دیكە رووبەرووی تەعریبكردنێكی دیكە بوونەتەوە بە هەموو شێوەیەك رەسەنیەتی كوردی لەو شارەدادەماڵدرێت, ئەندامێكی گرووپی خیانەتكار دەلێت نەمان زانی ئاوام بەسەردێت عێراق راستگۆ نەبوو لەگەڵ بەڵێنەكەی.

شوان داودی, ئەندامی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, پەرلەمانتاری یەكێتی بە مالپەڕی سۆمەریە نیوزی عێراقی گووتووە:” رووداوەكانی ئەم دوایەیی كەركووك و خورماتوو مایەیی نیگەرانی ئێمەیە, بەبەرچاوی ئێمەوە خەلكی ئێمە راپێچی زیندانەكان دەكرێت و رەسەنیەتی شارەكە لە كەركووك دەسێندرێتەوە كە شاری هەموو نەتەوەكانە.

ئەو ئەندامەی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی دەشلێت:” بەداخەوە رێككەوتنی نێوان ئێمەو حكومەتی عێراق جۆرێكی دیكە بوو بەڵام پێچەوانەی رێككەوتنەكە حكومەتی عێراقی هەنگاوی نا, بۆیە دەلێین عێراق راستگۆ نەبوو لە واژۆو بەلێنەكەی.

شوان داودی دەشلێت:” داوا لە كوردەكانی كەركووك دەكەین لە هەلبژاردنی داهاتوو وەڵامی حكومەتی عێراق بدەنەوە, وەداواكارین حكومەتی عێراق ناوەرۆكی رێككەوتنەكە جێبەجێ‌ بكات, زەمینە خۆشبكات بۆ گەڕانەوەی ئازادانەی حزبە كوردیەكان بۆ شارەكە.

هەروەها دەشلێت لەو دۆخەی ئەمڕۆ لە كەركووك خولقاوە تەنها یەكێتی زیانمەندی یەكەمە.

Back to top button