هاوڵاتیەكی كەركووك: پیاوی یەكێتیم دەوێ داوای دەنگمان لێبكات
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی وسوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, كەركووكیان داگیركرد, لە ئێستادا كەركووك كەوتۆتە ژێر شالاوی تەعریب و هەزاران خێزانی كوردی لە شاركەدا دەركراون ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵە كانیان.
سەرخێل حەسەن, هاوڵاتی كەركووك لە نامەیەكی كە بۆ ماڵپەڕی خواكوڕكی ناردووە, دەنوسێت:” من یەكێتی بووم لە رابردوو دەنگم بە كاندیدەكانی یەكێتی داوە لە نێو رێخستنەكانی یەكێتی بووم باوەڕم بە دروشمی(كەركوك قودسی كوردستان) بوو, بۆیە خزمەتی زیاترم دەكرد, بەڵام ئێستا بە واقع باوەڕێكمان بۆدروست بوو كە ئەو دروشمە جگە لە درۆیەك هیچی تر نەبوو.
ئەو هاوڵاتیە كوردەی كەركووك نوسیویەتیش:” یەكێتی چارەگی ئەو دەنگانەی رابردوو ناهێنێتەوە لە شارەكەدا, ئەوەی كورد بێت رقی لە یەكێتی هەیە چونكە یەكێتی خیانەتی لە نیشتمان و خیانەتی لە ئێمە كرد كە بە هۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر نەك تەنها كەركووكی خستە دەستی دوژمنانی كورد, ئێستا ناموسی ئێمەشی خستۆتە دەستی دوژمنانی نەتەوەكەمان.
سەرخێل حەسەن لە نامەكەیدا, دەلێت:” چاوەڕێدەكەم بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كاندیدی یەكێتی بێتە بەردەرگای ماڵم, دەبێت بڕ بە دەمم تفی بكەم بە روخساری ئەو خیانەتكارانە چ جای دەنگی پێبدەم, بۆیە چاوەڕێدەكەین و پیاوی یەكێتیمان دەوێت داوای دەنگمان لێبكات”.
هەروەها لە كۆتای نامەكە نوسیەتی ئێستا كەركووك زۆر خراپتر لە سەردەمی بەعس بەرێوە دەچێت ئەوەی كوردبێت لە گیانی خۆی دەترسێت و خۆی بە غەریبە دەزانێت لەو شارە.