كه‌شناسی: له‌م رۆژانه لافاو رووده‌دات و رێژه‌ی باران بارین زۆر زیاد ده‌بێ
له باره‌ی بارینی بارانێكی به‌خۆڕی تر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شناسی، روونكردنه‌وه ده‌دات و رایدهگهێنێت.” كه بارانێكی به‌لێزمه به‌ڕێوه‌یه و له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێده‌كات.”
به‌پێی پێشبینی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم، له باره‌ی باران بارینه‌وه، رایانگه‌یاندوه.” كه له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى رێككه‌وتی 2018/2/16 نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌رياى سوور كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى باشوورى هه‌رێم و ئيداره‌ى گه‌رميان و ناوه‌راستى عێراق، باران بارين به ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌م ناوچه‌يه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارين روو له ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
له پێشبینیه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو.” كه رۆژانى شه‌ممه 2018/2/17 و يه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشبينى ده‌كرێت رۆژى يه‌ك شه‌م ، زۆرترين ڕێژه‌ى باران بارين له ناوچه شاخاوييه‌كانى (پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك) ببارێت، وه له هه‌ندێ ناوچه ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو‌و وه له ماوه‌ى كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه پێشبينى به‌فر بارينيش له ناوچه شاخاوييه سنوورييه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماو زيادبوونى خێرايى باو له هه‌ندێ كات بۆ سه‌رووى 30 كم له كاتژمێرێكدا،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دروست بوونى هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه.
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه.” كه رۆژى دووشه‌م 2018/2/19 له كاته‌كانى شه‌ودا كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم لاواز ده‌بێت و رۆژى سێ شه‌م 2018/2/20 كۆتايى دێت، وه له هه‌مان كاتدا پێشبينى ده‌كرێت له ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆڵه له هه‌ندێ ناوچه، ڕێژه‌ى باران بارين بگاته سنوورى 100 ملم.