سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ و بڕیار له‌ چاره‌نووسی حزبه‌كه‌ ده‌ده‌ن

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بۆ دیارکردنی رۆژی کۆنگرە كۆده‌بنه‌وه‌ و بڕیاری كۆتایی له‌و پرسه‌ ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن و رێكنه‌كه‌وتنیان هه‌یه‌.”

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی كه‌ رایگه‌یاندوه‌.” بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15/2/2018، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەند، بە سەرپەرشتی (كۆسرەت رەسوڵ عه‌لی) جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ یەكلایی كردنەوەی دیاركردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە كۆببێته‌وه‌ و ئه‌و پرسه‌ به‌ كۆی ده‌نگ یه‌كلا بكرێته‌وه‌.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ ده‌یانه‌وێت دابنیشن و ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ناگه‌ن، به‌ رێككه‌وتن و له‌ دوای كۆچی مام جه‌لال، یه‌كێتی زیاتر په‌رته‌وازه‌ بووه‌ و هه‌ر كه‌س لایه‌كی گرتووه‌، چه‌ندین باڵی نوێ دروست بوون و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش به‌ ئاشكرا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه‌، به‌ڵام پیده‌چێت، گروپێك له‌ نێو یه‌كێتی بیه‌وێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پرۆسه‌كه‌ ئاڵۆز بكات و نه‌یه‌وێت بگه‌ن به‌ رێككه‌وتن بۆیه‌، كۆبونه‌وه‌كان، ئه‌نجامی نابێت و دۆست و ئه‌ندام و لاینگرانی یه‌كێتی زۆر له‌و بابه‌ته‌ نیگه‌ران.

له‌و باره‌شه‌وه‌، چاودێریكی سیاسی ده‌ڵێت.” یه‌كێتی یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران نیه‌، له‌ پێشتر خۆیان ناكۆك بوون، به‌ڵام دوای خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵێكی نێو یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا، یه‌كێتی زیاتر په‌رته‌وازه‌ بوو و ئه‌م په‌رته‌وازه‌یه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ن به‌ هیچ رێككه‌وتنێك و سه‌ر ئه‌نجام ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ هه‌ر یه‌كێتی خۆیه‌تی، چونكه‌ خه‌ڵكانی ناو یه‌كێتیش به‌ تێكڕا ناڕازین و پێیان وایه‌ یه‌كێتی نه‌توانای بڕیار دانی ماوه‌ نه‌ ده‌شتوانێ بگات به‌وه‌ی حه‌لی كێشه‌كانی خۆی بكات، له‌ ئێستادا.

Back to top button