بە خواردنەوەی سرکەی سێو ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌

سرکەی سێوی سروشتی زۆر سوود و کاریگەری ھەیە بۆ تەندروستی، له‌ش و پێویسته‌ مرۆڤ له‌ ژیانی رۆژانه‌ی به‌كاری بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌ش نه‌بێ له‌و هه‌موو سوده‌ ته‌ندروستیه‌یی كه‌ هه‌یه‌تی.”

سوده‌كانی بریتین له‌:-
١. پاکردنەوەی جەستە: بەکارھێنانی کەوچکێکی چێشت سرکەی سێو ھەموو ڕۆژێک یارمەتی کارەکانی جگەر دەدات.
٢. قورگ ئێشە و ھەوکردن: سرکەی سێو خاسیەتی دژە بەکتریای ھەیە، تێکەڵ کردنی کەوچکێکی چێشت سرکەی سێو لە پەرداخێک ئاودا پاشان غەرغەرە پێکردنی سێ جار لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ھەوکردنی قورگ.
٣. دژە خۆرە: بۆ پارێزگاریکردن دژی سووتان بەخۆر دەتوانیت پێشتر لە گەرماوێک بە ئاوی شیلەتێن و کوپێک سرکەی سێو خۆت بشۆی یان پاڵبکەویت.
٤. باشکردنی ھەرسکردن: خواردنەوەی پەرداخێک ئاو کەوچکێکی چێشت سرکەی سێوی تێکرابێت پێش نان یارمەتی دەردانی لیک دەدات و وادەکات ئەنزیمەکانی ھەرس باشتر خواردنەکان ھەرس بکەن.
٥. یارمەتی دڵەکزێ دەدات: یارمەتی دەردانی ئەنزیمەکانی ھەرس دەدات و ڕێگە لە دڵەکزێ و گەڕانەوەی خۆراک دەگرێت.
٦. کێش دابەزاندن: سرکەی سێو پێش نان بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئاو و خواردنەوەی ھەستی تێری دروست دەکات.
٧. شەکرەی خوێن ڕێکدەخات: خواردنەوەی دوو کەوچکی چێشت سرکەی سێو پێش ژەمەکان شەکرەی خوێن بۆ ڕۆژی دواتر دادەبەزێنێت.
٨. ئارەزووی خواردن بۆ شەکر کەمدەکاتەوە ئەگەر پێش ژەمەکان بخورێتەوە بە تێکەڵ کردن لەگەڵ پەرداخێک ئاودا.
٩. تەندروستی دڵ باش دەکات: بەھۆی دەوڵەمەندی ئەم سرکەیە بە ماددەی پۆلیفۆنۆڵس دروستبونی کۆلسترۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە و پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
١٠. پاکەرەوەی پێست: سرکەی سێو ماددەی دژە بەکتریای تیایە کە پاکەرەوەیەکی بەھێزی پێستە، کەمێک لە سرکەکە بکەرە پەرداخێک ئاوەوە و دەموچاوتی پێ بشۆ.

Back to top button