چۆن ده‌توانیت چارەسەری زیپکەی گەنجێتی بكه‌یت بەیەکجاری و له‌ ناوی ببه‌یت

زیپكەی گەنجییەتی لە رووخساری هەموو گەنجێكدا لە تەمەنی تازە پێگەیشتن و هەرزەكاریدا دروست دەبێت، بۆیە ئەم جۆرە زیپكەیە بە بەربڵاوترین كێشەی پێست دادەنرێ لەسەردەمی گەنجیەتیدا كە رووخساری گەنجان دادەپۆشێت.”

ئەم جۆرە زیپكەیە بەهۆی گۆڕانی جەستەی مرۆڤ دروست دەبێ، چونكە فشاری دەماری و شێوازی بیركردنەوە و دنیابینی مرۆڤ گۆڕانی بەسەردا دێت، بۆیە ئەمانە هۆكارن بۆ دروستبوونی ئەم جۆرە زیپكەیە, لە جیهاندا زۆرترین داواكاری دەرمان لە دەرمانخانەكان دەرمانی چارەسەری ئەم جۆرە كێشەیە، بەڵام زۆربەی دەرمانەكان چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە نابەخشن, بەڵكو بۆ رزگاربوونی یەكجاری ئەم چارەسەرە سرووشتیانە بگرنە بەر.

1/ هەویری ئەسپرین، ئەسپرین جۆرە مادەیەكی پزیشكییە و دژە هەوكردن و حەساسیەتە, بەناوبانگە بۆ نەهێشتنی هەوكردن و هەستەوەرییەكان لە زۆربەی ماڵەكانیشدا هەیە، ئەم جۆرە مادەیە دەتوانێ چارەسەرێكی تەواوی زیپكەی گەنجییەتی بكات و لەكۆڵتان بكاتەوە, ئەگەر گیراوەیەكی بەمشێوەیەی خوارەوەی لێ دروست بكەن.

كەمێك ئاو بهێنن و سێیەكی ئاوەكە مادەی ئەسپرینی تێ بكەن، تۆزێك تێكەڵی یەكتری بكەن و دواتر كەمێك لێی بگەڕێن تا تۆزێك توند دەبێ لە چەشنی هەویر, ئنجا بیدەن لەو شوێنانەی كە زیپكەی لێهاتووە لەسەر رووخسارت, دوای نیو كاتژمێر بە ئاوێكی شلەتێن بیشۆن و بە كلێنس بە پاكی بیسڕنەوە و چارەسەرە سەرسوڕهێنەرەكەی دەبینن.

2/ مەلەكردن, ئەگەر ئێوە لەماڵەوە مەلەوانگەی بچووكتان هەیە, یان ئەگەر دەتوانن هەموو بەیانییەك بڕۆن بۆ مەلەوانگەی گشتی و مەلە بكەن, ئەوا سوودێكی یەكجار زۆری دەبێت، چونكە بەهۆی ئەو مادە كلۆرەی كراوەتە ئاوی مەلەوانگەكانەوە، چونكە كلۆر پێست وشك دەكاتەوە و رەگی زیپكەی گەنجییەتیش دەمرێنێت.

3/ گیراوەی خیار و لیمۆ، خیار توانایەكی گەورەی هەیە لە نەهێشتنی هەوكردنەكان لە جەستەی مرۆڤ و رێكخستنی گەرمی و چەوری, بۆیە بۆ نەهێشتنی زیپكەی گەنجیەتیش ئەگەر لەتی خیار 3 كەوچكی بچووكی ئاوی لیمۆی پێدا بكەن و لەسەر ئەو شوێنەی دابنێن كە زیپكەكەی لێهاتووە و 10 تا 15 خولەك لێی بگەڕێن, ئەنجامێكی سەرسامكەرتان دەست دەكەوێت.

4/ ماسكی هەنگوین, دەتوانن ماسكێكی سرووشتی دروست بكەن بە 2 كەوچك هەنگوین و 2 كەوچك شیر و كەوچێك كرێم، بەباشی تێكەڵی یەكتری بكەن و دواتر بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەك لەسەر رووخسارتانی بهێڵنەوە, دواتر بە ئاوێكی گەرم دەموچاوتان بشۆن و لەدەست ئەم كێشەیە رزگارتان دەبێت.

5/ دەست لە زیپكەكە مەدەن، گەورەترین هەڵە كە زۆربەی گەنجان لەكاتی دەركەوتنی زیپكەی گەنجیەتی تووشی دەبن، دەستكاریكردنی زیپكەكەیە و زۆرجار دەتەقێنرێ و رادەگوشرێ، ئەمە كارێكی زۆر خراپە و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری زیپكە بەرووخسارتانەوە, چونكە ئەو بەكتریایانەی لەنێو زیپكەكەدان بەسەر شوێنەكانی تری رووخسارتان بڵاو دەبنەوە و كاریگەری لەسەر شوێنی تر دادەنێن و تووشی دروستبوونی زیپكەی تر لە شوێنی نوێ دەدەن.

Back to top button