ریال مهدرید پاریس سان جێرمانی رهنج به خهسار كرد
لەمیانی یارییەكانی چوونی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكتربوونەوە و یانهی شاهانه پاریسییهكانی تووشی شۆك كرد.”
شهوی رابردوو له یاری نێوان ههردوو یانهی ریال مهدرید و پاریس سان جێرمان، یانەی ریال دواكەوتنی خۆی بە گۆڵێك كردە پێشكەوتن و بردنەوە بە ئەنجامی (3 – 1) و خۆی لە قۆناغی داهاتوو خۆی نزیككردەوە، ئهمهو لەسەرەتادا (ئەدریان رابیۆ) گۆڵی یەكەمی یانەی پاریس سان جێرمانی تۆماركرد ، بەڵام (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) بە دوو گۆڵ و (مارسیلۆش) له دوا ساتهكاندا بە گۆڵێكی دیكە وەڵامی یانە فەرەنسییەكەیان دایەوە و سێ گۆڵیان تۆماركرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید هەنگاوێك لە قۆناغی چارەكی كۆتایی نزیكبوویەوە و چاوەرێی یاری گەرانەوە دەكات كە بریارە لە (6)ــی مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت”.