لیڤه‌رپوول پۆرتۆی له‌به‌رده‌م خاك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد

لەمیانی یارییەكانی چوونی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و پۆرتۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە، لیڤه‌رپوول تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد.”

له‌ یاری نێوان لیڤه‌رپوول و پۆرتۆدا، یانە سوور پۆشه‌كان، بە ئەنجامێكی گەورە گەرایەوە شاری لیڤەرپوول و (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد”.

ئەستێرەی یارییەكە (سادیۆ مانێ) بوو كە توانی هاتریك لەیارییەكە تۆمار بكات ، (محمد سەلاح و ڤێرمینهۆ) دوو گۆڵەكەی دیكەی یانەی لیڤەرپوولیان تۆماركرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیككردەوە و دەیەوێت شان بەشانی یانەكانی تۆتنهام و مانچستەر سیتی بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ”.

Back to top button