مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رێكه‌وت

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ” مه‌سرور بارزانی” بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆنفراسی ساڵانه‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رێكه‌وت”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌ن، مه‌سرور بارزانی” ئه‌مرۆ 15ی 2ی 2018 به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، به‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی  فه‌رمی ” راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان” به‌ مه‌به‌ستی  به‌شداری له‌ “کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن”  که‌ بڕیاره‌ لە 16-2-2018 له‌ شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا، به‌ به‌شداری سه‌رۆک و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی وڵاتان ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رێكه‌وت”.

Back to top button