یه‌كێتی شكستی به‌ ئێرانیه‌كانیش هێنا

خواكوڕك

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، دوای شكستهێنانی رێككەوتنی نێوان باڵەكانی یەكێتی كە بە چاودێری ئێرانییەكان لە تاران لەنێوان كۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەچوو، پرۆژەیەكی دیكەش بۆ دروستكردنی كۆمیتەیەكی 6 كەسی پێشكەشی هەردوو باڵەكە دەكرێت.

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت “دوای پڕۆژەی ئێرانییەكان، ژمارەیەك هەڤاڵی سەركردایەتی پرۆژەیەكمان بۆ دروستكردنی كۆمیتەیەكی 6 كەسی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی تاكو بەستنی كۆنگرە پێشنیاركرد، بەڵام پڕۆژەكەی ئێمە و ئێرانییەكانیش شكستیهێنا”.

ناوبراو وتویه‌تیشی “كۆمیتەكە لە كۆسرەت رەسوڵ، بەرهەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی، هێرۆخان ئەندامی مەكتەبی سیاسی، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، حاكم قادر حەمەجان و عومەر فەتاح ئەندامانی دەستەی كارگێڕی پێكهاتبوون، كە تاكو بەستنی كۆنگرە یەكێتی بەڕێوەببەن، بەڵام پڕۆژەكە شكستی هێناوە”.

Back to top button