لیستی ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ سلێمانی ئاشكرا بوو

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی لیستێكی بۆ سنوری سلێمانی دیاری كردووه‌، لیسته‌كه‌ی ناوی چه‌ند كه‌سێكی كوردی تێدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ سلێمانی”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی ویفاقی نیشتمانی له‌ پارێزگای سلێمانی لیستی داناوه‌ كه‌ سێ كاندیدی ده‌ستنیشان كردووه‌، كه‌ هه‌رسێ كاندیده‌كه‌ كوردن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی كاندیده‌كانی لیستی عه‌للاوی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌”سامان عوسمان حوسێن، ئەندازیار، خەڵکی هەڵەبجە- سیروان موحسین خالید، بەکالۆریۆس، سلێمانی- زێڕین ئەحمەد ئەمین، بەکالۆریۆس، سلێمانی”.

Back to top button