یه‌كێتی خائینێكی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاندید ده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیستانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، كاندیدی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركووك، ناوی رێبوار ته‌ها به‌شداری له گروپی خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، تێدایه، كاندید كراوه بۆ شاری كه‌ركووك”.
رێبوار ته‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق و به‌شدار له گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، جارێكی تر له‌لایان یه‌كێتیه‌وه كاندید كراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق” رێبوار تاها” ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بوو له‌كاتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، داوای له خه‌ڵك ده‌كرد خۆیان راده‌ستی حشدی شه‌عبی بكه‌ن، ده‌یگوت شاری كه‌ركووك ئارامه و هیچ هێزێكی میلیشیایی حشدی شه‌عبی له‌ناو شاری كه‌ركووك دانین”.
شایانی باسه پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.