گه‌نجانی كه‌ركووك تا پارتی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك به‌رز نه‌كاته‌وه‌ ئاڵایی كوردستان له‌و شاره‌ به‌رز نابێت

مامۆستا غفور جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، له‌باره‌وی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، ده‌لێـ” دوایی گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان له‌سه‌ر باره‌گایی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئینجا بریارم دا ئاڵایی كوردستان هه‌ڵبكه‌م، وه‌ له‌ناو یه‌كێتی پێیان باش نه‌بوو كه‌ ئاڵایی كوردستان هه‌ڵبكه‌م، گوایه‌ گه‌نجانی كه‌ركووك چاوه‌روانی پارتی دیموكراتی كوردستانن بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك بۆ ئه‌وی ئه‌وانیش هه‌ڵی كه‌ن بۆیه‌ بریارمدا كه‌ بچم به‌ته‌نیا ئاڵایی كوردستان هه‌ڵكه‌م”.

هه‌ر له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان مامۆستا عفوور ده‌شلێـ”گوایە گەنجانی کەرکووک چاوەڕوانی لایەنێکی ترن بۆ ئەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بەرز بکەنەوە و پاشان خەڵکی تریش لە ناو شاری کەرکووک ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە، منیش لەبەر ئەوەی لە دادگای فیدڕاڵیش نەیانتوانی پرسی ھەڵکردن و ھەڵنەکردنی ئاڵای کوردستان یەکلابکەنەوە، بۆیە بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانم دا هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دوای مشتومڕێکی زۆر، بڕیارم دا کە بڕۆم ئاڵای کوردستان لە سەر باڵەخانەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە کەرکووک ھەڵبکەم، بەڵام دوای ئەوەی کە ئاڵاکەم ھەڵکرد، کۆمەڵێک گرفتم بۆ دروست بوو و ھێزەکانی ناو کەرکووک چاویان خستبووە سەرم و لە سەرەوەش پێیان باش نەبوو کە من ئەو ئاڵایەم ھەڵکردووە و ڕەنگە ئەوانیش بەرنامەیەکی تریان ھەبێت بۆ ئەو مەبەستە هه‌ر سەبارەت بەوەی کە لە کاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە کەرکووک بۆ بە تەنیا بووە، مامۆستا غەفوور، گوتی: “خەڵکی تریش لەگەڵم بوون، بەڵام بە تەنیا خۆم چوومە سەرەوە و ئاڵاکەم ھەڵکرد و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافێکی ڕەوایە”.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵایی كوردستان و داگرتنی ئاڵاكه‌  ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ ئەوان دەیانەوێت ئاڵاکە بەرز بکرێتەوە و ھیچ بیانویەک بۆ داگرتنی نییە. گوتیشی: ”کاتێک کە دایانگرتە خوارەوە، زۆر ناڕازی بووم”.

Back to top button