نێچیرڤان بارزانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانیشی قبوڵكرد ته‌نها هی كۆمه‌ڵ قبوڵناكرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه هه‌موو وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كردوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌تاوه‌كو ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو، قبوڵكراوه، به‌ڵام هی كۆمه‌ڵ قبوڵ نه‌كراوه، داوایی روونكردنه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی لێده‌كرێت”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی قبوڵكرد كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به پله‌ی وه‌زیر، له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2015ه‌وه، وهزیرهكانییان له پۆسته‌كانییان دوورخرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاریاندا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌مڕۆش ده‌ست له كاركێشانهوهكانییان په‌سه‌ند كرا.
گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌م، وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پێشمه‌رگه، بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ‌درابوو”.