دواین زانیاری له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌شێك له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
گروپی عێراقچیه‌كان و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بۆته هۆكاری رێگری له كۆنگره‌ی یه‌كێتی، به‌مه‌ش به‌ستنی كۆنگره یه‌كێتی بۆته كێشه‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌و دوو باڵه، به‌شێكیش له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆنگره‌كه به پیلانگێری دژی یه‌كێتی ده‌یبینن”.
تاوه‌كو ئێستا روون نیه كه كامه گروپ له‌گه‌ڵ واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه له 5ی 3ی 2018 كێ له‌گه‌ڵ دانیه، به‌ڵام ئه‌مه روون بۆته‌وه، كه كۆنگره‌یی یه‌كێتی رێگری به‌رده‌می گروپ و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرد به‌بیانووی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام دواتر به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دا بكات، به‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره بۆ یه‌كێتی دروست بووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوو مه‌به‌ستی هه‌بووه، یه‌كه‌میان ویستێك هه‌بووه بۆ كۆتایی هێنان به‌پارتی و هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكاری خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مه‌به‌ستی دووه‌می ئه‌و گروپه له‌و خیانه‌ته ئه‌وه بووه یه‌كێتی به‌ته‌واوی بۆباڵهكهی خۆیان ساخ بكه‌نه‌وه، له‌ژێر ناوی دژایه‌تی به‌شداربوانی ریفراندۆم ته‌سفیه‌ی ناو یه‌كێتی بكه‌ن، به‌ڵام كه به‌غدا له پردێ و پێشخابوور شكه‌ستی هێنا، ئیتر گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش شكه‌ستیان هێنا و له‌ئێستادا ئه‌م شكهسته دووچاری یه‌كێتی خۆی بۆته‌وه، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شكه‌ست پێ بهێنێت و ته‌سفیه‌یان بكات، بۆ به‌رده‌وامی خۆی به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ ناچێته سه‌ر و به‌مه‌ش رێگری له كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت”.
به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێیان وایه كۆنگره‌ی یه‌كێتی پیلانگێریه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وان له یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌روه‌ها واده‌یه‌ك دیاری كراوه، كه ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە رۆژی 5ی مانگی سێی داهاتووی وەك وادەیەك پێشنیازكرد بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیان، هه‌روه‌ها پێشنیازەكە بەشێوەیەك كراوە، كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەماوەی 10 رۆژی داهاتوو كۆبوونەوەیەك بكات‌و ئەو وادەیە پەسەندبكات بۆ بەستنی كۆنگرە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌ی خواكوڕك بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی “لەگەڵ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیان نین لەئێستادا”.