عەلی ھالۆ: ژیان لەعەفرین زۆر ئاساییەو مەعنەویاتی خەڵکی عەفرین زۆر بەرزەو گوێ بەھیچ لەمەترسیەکان نادەن

دوای مانەوەیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەعەفرین، وەفدە پەرلەمانیەکەی ھەرێم گەڕانەوەو نوێنەری پارتی لەوەفدەکە ئاشکرایدەکات، “سەرباری پەلامارەکان بۆسەریان لەلایەن تورکیاوە، بەڵام خەڵکی عەفرین مەعنەویاتیان زۆر بەرزە” .

کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 10ی 2 ی 2018 وەفدێکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان سەردانی کانتۆنی عەفرینیان کرد بەئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربونی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ئەوشارە.

 

ئەمڕۆش وەفدەکە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا (عەلی ھالۆ) ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمان کە ئەندامی وەفدەکە بوو ڕایگەیاند:”ئەگەرچی پێنج ڕۆژە چوینەتە ڕۆژئاوا، بەڵام سێ ڕۆژ لەعەفرین ماینەوە”.

Back to top button