خهسرۆ گۆران: ئهمڕۆ ناوی كاندیدهكان پێشكەشی كۆمسیۆنی دەكەین و سبەینێش سهرجهم ناوهكان ئاشكرادەكەین
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕونكردنەوە لەسەر پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە كۆمسیۆن دەدات، سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ ناوەكان ئاشكرادەكەین.
(خەسرۆ گۆران) سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند:” ناوی سەرجەم كاندیدەكانمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردووەو هیچ گرفتێكمان لەسەر دیاریكردنی كاندیدەكان لەسەرجەم ناوچەكان نەماوە”.
سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند:” لەهەولێر 30 كاندید، لەدهۆك 22، لەموسڵ 57 كاندید، لەسلێمانیش 34 كاندیدمان هەیە ، ئهمڕۆ ناوی كاندیدهكان پێشكەشی كۆمسیۆنی دەكەین و سبەینێش سهرجهم ناوهكان ئاشكرادەكەین”.
سەبارەت بەسەرۆك لیستیش بۆ پارێزگاكان، خهسرهو گۆران گووتی:” شتێك نییە بەناوی سەرۆك لیست لەكۆمسیۆن و سەرجەمیان وەكو یەك لێهاتوون”.