دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له كه‌ركووك ڕوویدا
دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی داگیر كرا دۆخی شارەكە وەك سەربازگەی لێهاتووە ئەگەر چی لە ماوەی چەند مانگی داگیر كردنی كەركووك جاری حەوتەمە تەقبنەوەی ئۆتۆمبێل و خۆ كوژی لەو شارە رووبدات, تادێت دۆخی ناوشاری كه‌ركووك به‌هۆی پێشێلكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و چه‌ند شه‌وێكه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێزی زیاتریان له شاره‌كه‌دا جێگیر كردووه.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك كه‌مێك پێش ئێستها دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌یوان ڕوویداوه له ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به سه‌ختی برینداربوون، تا ئێسته‌ش نه‌زانراوه بۆچی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له ناو سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ڕوویداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان (خواكوڕك) شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ناو جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان بووه و هۆكاره‌كه‌ی تا ئێسته نه‌زانراوه و سه‌رجه‌م هێزه‌كان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشی و دۆخی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك تێك چووه.