بزانه كێ سهرپهرشتی كۆبوونهوهی نێوان ههولێر و بهغدا و واشنتۆنی كردووه
خواكوڕك
ئهمرۆ دووشەممە 19-9-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی سەربازی و سیاسی نێوان هەرێمی كوردستان، ئەمریكا و عێراقی كرد. و سهرچاوهیهكیش بۆ خواكوڕك دهڵێت، وادهی گرتنهوهی موسڵ نزك بووهتهوه.
مالپهرێ فهرمی سهرۆكایهتی ههرێم له ههواڵێكدا رایگهیاندووه، لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە بەرپرسە ئەمنی و سەربازییە باڵاكانی هەرێم و دۆگڵاس سیڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ تاونسێند فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و كێن گڕووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی سەربازیی ئەمەریكا و عەبدولئەمیر زێدی جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵایە سەربازییەكانی هێزەكانی عێراق ئامادە بوون، بیروڕا لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
ههر بهپێی زانیاری نێو ههواڵهكه، لەو كۆبوونەوەیەدا تێكشكاندنی داعش لە شاری موسڵ بە ئامانجی هاوبەشی هەموو لایەك لەقەڵەم درا و جەخت لە كاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی و هێزی هاوپەیمانان كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنە وردەكارییەكانی پلانی ئازادكردنی موسڵ خرایە بەر باس و گفتگۆ و بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر چۆنییەتی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی و سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ڕێككەوتن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی و پێشمەرگە كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستان و هیوای خواست كە كاری هاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان لە ئازادكردنی موسڵ زەمینەی قووڵبوونەوەی برایەتی و دۆستایەتی و متمانەی نێوان هەردوولا خۆشتر بكات و هەروەها ببێتە هۆی كۆتاییهێنان بە كێشە و نەهامەتییەكانی خەڵكی پارێزگای نەینەوا و ببێتە فاكتەرێكیش بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی.