مه‌سعود حه‌یده‌ر: چونكه‌ شه‌رم له‌سه‌ر بودجه‌ و مووچه‌ و گه‌نمی جوتیارانكردووه‌ بزانه‌ گۆڕان چی پێ گوتووه‌

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ خۆكاندید كردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان كشایه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌سعود حه‌یده‌ریش ده‌لێـ” لەلایەن گۆڕانەوە تۆمەتبارکراوە، کە ئەجێندای پارتی لە بەغدا جێبەجێکردووە”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان  له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندووه‌”ئەمڕۆ بە فەرمی لە خۆکاندیدکردن لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان کشاومەتەوە و ماوەیەکە ئەو بڕیارەم داوە و ئەمڕۆ بە فەرمی رامگەیاند، هه‌روه‌ها لەبارەی وازهێنان لە بزووتنەوەی گۆڕان مەسعود حەیدەر گوتی “لە داهاتوودا چوارچێوەی کاری سیاسیم بۆ جەماوەری کوردستان روون دەکەمەوە”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌لێت گۆڕان به‌تۆمه‌تی جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجندای پارتی تۆمه‌تباری كردووه‌، چونكه‌ ناوبراو كار شه‌ری بودجه‌ و مووچه‌ و پاره‌ی جوتیاران كردووه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕان ئه‌م تۆمه‌ته‌ ئاراسته‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر، بكات، ده‌لێت رۆژانه‌ فراكسیۆنی گۆڕان و خودی گۆڕان ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتووه‌، كه‌ ناوبراو زۆر توونده‌ له‌سه‌ر مووچه‌ و بودجه‌ و پاره‌ی جوتیاران، پێیان گووتووه‌ دیاره‌ بۆیته‌ پارتی، ئه‌مه‌ زۆر جار دووباره‌ بۆته‌وه‌”.

Back to top button