گه‌ر ده‌ته‌وێت هەر بەگەنجی بمێنیتەوە ئەم ڕێنمایییانە جێبەجێبکە
کۆلاجین ئه‌و پێکهاتووهیه كه به ڕه‌مزی گه‌نجی و جوانی ڕوخسار و ته‌ندروستی ناسراوه و زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان به تایبه‌ت خانمان به دوای دا ده‌گه‌ڕێن له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی و گولاج و حه‌پ و گیراوه‌ی جیاوازه‌وه، له کاتێک دا به شێوه‌یه‌کی سروستی ده‌توانین له ڕێگه‌ی خواردنه‌وه ده‌ستمان که‌وێت.”
باشترین ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به کۆلاجین بریتین له:-
۱/سه‌وزه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک بیبه‌ری زه‌رد و گێزه‌ر ، سه‌وزه‌ی سوور وه‌ک ته‌ماته و بیبه‌ری سوور.
۲/ میوه ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی یه‌کان وه‌ک قه‌یسی و کاڵه‌ک ، مزره‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک پرته‌قاڵ و نارنج و لانگی ، توو و تووتڕک ، ئۆڤۆگاۆ.
۳ /سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان وێنه‌ی مه‌عده‌نووس و برۆکلی و سپێناخ.
٤ /پرۆتینه‌کان : گۆشتی بێ چه‌وری و پێست و ماسی : به تایبه‌ت ماسی سه‌لمۆن و تونه و سپێنه‌ی هێلکه له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نی یه‌کان وه‌ک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک.
٥/کاژۆ و فستقی سودانی.
هه‌روه‌ها پێویسته له خواردنی ئه‌و جۆره خۆراکانه دوور که‌وینه‌وه که ده‌بنه هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی ده‌م و چاو ( یان که‌متریان بخوێن) که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:-
1/شه‌کر و ئه‌و خۆراکانه‌ی شه‌کری دروستکراوی تێایه وه‌ک سارده‌مه‌نی و شیرینی و خوادنه‌وه گازیه‌کان و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌کان .
2/خۆراکی ناو قوتوو وه‌ک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هه‌روه‌ها گۆشتی ئاماده‌کراوی وه‌ک هه‌مبه‌رگر و ستیک وکه‌نتاکی و باستڕمه ۰
3/به‌کار نه‌هێنانی ڕۆنی ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دره‌جی ڕووه‌کی بۆ چێشت لێنان ۰
هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگی تر كه پێویسته بیزانن:
1/خواردنه‌وه‌ی ئاو به بڕی پێویست ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان : نزیکه‌ی ( % ۸٥ ) ی ده‌م و چاو له ئاو پێک هاتووه.
2/ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : وه‌رزش دڵ چالاک ئه‌کات و خوێن زیاتر ئه‌چێت بۆ ده‌م و چاو و پێست و هه‌موو خانه‌کانی له‌ش.
3/زوو خه‌وتن و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی : هۆرمۆنی گه‌شه که به هۆرمۆنی گه‌نجی ناسراوه یه‌ک سه‌عات دوای نوستن له شه‌ودا دروست ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای سه‌عات یانزه‌ی شه‌و به خه‌به‌ر بیت سترێس هۆمۆنه‌کان زیاتر ده‌ڕێژرێن که ده‌بنه هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی ده‌م و چاو.
4/زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی له کاتی خۆی دا : هۆرمۆنی گه‌شه و غوده‌ی ده‌ره‌قی ئاستی چالاکیان به‌یانی زۆر به‌رزه.