به‌ شه‌ش هه‌نگاو خۆت رزگار بكه‌ له‌ جیوبی لوت بۆ هه‌میشه‌

نەخۆشی جیوبی لوت یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە لە ئێستادا زۆربەی کەسەکان پێوەی دەناڵینن ، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا کە هەوا سارد دەبێت ،ئەمەش زیاتر کاریگەری هەیە و دەبێتە هۆی هەوکردن و ئاوساندی لوت و ئاراز لە لوتی کەسەکەدا دروست دەبێت.

بۆیە زۆر پێویسته‌ ئه‌م رێننمایانه‌ جێ به‌جێبكرین بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له‌و نه‌خۆشیه‌:-

1.هەوڵ بدە ئەو سابونەی دەم و چاوتی پێدەشۆیت ،بۆنێکی تیژی نەبێت بەڵکو ئەو جۆرە بێت کە بۆنی کەمە، چونکە ئەو بۆنە تیژە زیانی هەیە.

2.کەمێک خوێ بکەرە ناو ئاوەوە و پاشان بیکەرە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت و مەساجی هەڵمی پێبکە بۆ ماوەی 5 خولەک، پاشان بە دەسڕێک لوتت بسڕە سوودی زۆری دەبێت.

3.پارچەیەک پەرۆ کەمێک گەرم بکە و بیخەرە سەر لوتت ماوەیەک لەسەری دایبنێ و لایبدە تاکو بتوانی بە ئاسانی هەناسە بدەیت.

4.دەم و چاوت بە ئاوی گەرم بشۆ چونکە ئاوی سارد زیانی دەبێت و هەروەها کاتێک دەم و چاوت دەشۆیت زوو وشکی بکەرەوە.

5.هەوڵ بدە نەچیتە ئەو شوێنانەی کە ساردە و هەوایەکی زۆری لێیە، یاخود دوکەڵێکی زۆری جگەرەی لێیە.

6.لە کاتی ئیش کردندا سەرت دامەنەوێنە واتە با سەرت بۆ خوارەوە نەبێت و هەوڵ بدە هەمیشە سەرت بەرز ڕابگریت.

Back to top button