به‌رپرسانی ئێران له‌باره‌ی گردبوونه‌وه بۆ عه‌فرین بهچاڵاكوانانی گوتووه ته‌نها مۆلهتتان له سلێمانی هه‌یه نه‌ك له‌ناو سنوری ئێران
چاڵاكوانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه داوایی مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێران ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتی عه‌فرین و به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران رێگا به گردبوونه‌وه ناده‌ن، چاڵاكوانێكیش ده‌لێت، پێمانیان گوتووه، ته‌نها له سلێمانی مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌مان داوه، ئێوه ده‌توانن له سلێمانی گردبوونه‌وه بۆ پالپشتی عه‌فرین بكه‌ن، نه‌ك له ناو سنوری ده‌وڵه‌تی ئێران”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه حكومه‌تی ئێران رێگا به چاڵاكوانانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نادات گرودبوونهوه بۆ عه‌فرین و پشتوانی كردنی بكه‌ن، چه‌ندین جاریش ئاڵاكوانان داوایی مۆله‌تیان له حكومه‌تی ئێران كردووه، كه ژماره‌یان ده چاڵاكوان ده‌بێت له شاری جوانرۆی پارێزگایی كرماشان به‌ڵام له‌لایان قایمقامی شاره‌كه ره‌د كراوه‌ته‌وه، چاڵاكوانهكانیش مۆڵه‌تیان بۆ دوایی نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی كردووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكورك، چاڵاكوانان، به به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێرانیان راگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت، دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین خۆپێشاندان بكه‌ن، كه بۆته هۆكاری كوژران و بریندار بوونی به‌ده‌یان منداڵ و ژن و خه‌ڵكی سڤیل له عه‌فرین، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگایان پێنه‌داون، پێیان راگه‌یاندوون، كه ته‌نها له سلێمانی مۆڵه‌تی خۆپێشاندان هه‌یه نه‌ك له ناو سنوری ده‌وڵه‌تی ئێران”.
شایانی باسه پێشتر لە شارەکانی ورمێ، سنە و تارانیش داواکاری ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێشووی پەرلەمان و چالاکڤانانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی گردبوونەوە دژ بە ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین رەتکراوەتەوە.